چين جيابوونهوهى بريتانيا به ده‌رفه‌ت بۆ داگيركردنى بازارى ئه‌وروپا ده‌زانێت
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگا ئابوورییه‌كانی جیهان، گروپی فاسنی چینی، ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانێت بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له ئه‌وروپا و بریتانیا.
K24 – هه‌ولێر:
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگا ئابوورییه‌كانی جیهان، گروپی فاسنی چینی، ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانێت بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له ئه‌وروپا و بریتانیا.
فاسن گروپی چینی، كه گه‌وره‌ترین گروپی كۆمپانیایی چینیه، چاوی له‌وه‌یه جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكاته ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهینانی زیاتر له بریتانیا و له ئه‌وروپا.
به راى شاره‌زايانى چين، ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته هۆی ناجێگیری له بازاڕه جیهانيیهكان، ئه‌م ناجێگرییهش هاوڕێیه‌كی باشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و دوژمن نیه، ترس له بازاردا ده‌رفه‌تی باشتری وه‌به‌رهێنان دروست ده‌كات له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه چين به‌دوای ده‌رفه‌تی باشتری وه‌به‌رهێنان دا ده‌گه‌ێت له بریتانیا و ئه‌وروپا.
فاسن كه باشترین و گه‌وره‌ترین گروپی كۆمپانیای چینیه، له هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنان له بازاری نه‌وت نه‌وه‌ستاوه و پێشتریش له ساڵی 2014 دا له ئوسترالیا 474 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له نه‌وتی به‌ردیدا كردووه.