به ڤیدیۆ.. یاریزانێك گۆڵێكی سه‌یروسه‌مه‌ره و ناوازه‌ی له خۆیان تۆمار كرد
له خولی نایابی تۆپی پێی نه‌مسا، یاریزانێك گۆڵێكی جوان و سه‌یروسه‌مه‌ره له دووری 60 مه‌تر له خۆیان تۆمار ده‌كات.
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی نه‌مسا، له یاریی نێوان رید و وۆڵڤسبێرگر، ماتیاس گراگه‌ر كاپتنی یانه‌ی رید له دوایین خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه ویستی تۆپێك له ناوه‌راستی یاریگه بۆ گۆڵپارێزه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام تۆپه‌كه وه‌كو مووشه‌ك گۆڵپارێزه‌كه‌ی خۆیانی بڕی و بووه گۆڵ به هه‌ڵه له‌سه‌رخۆیان.
ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌و گۆڵه له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگ بداته‌وه، له‌وكاته ئه‌و یاریزانه هیچ له‌ژێر فشار نه‌بوو، تیپه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له پێش بوو، یاریزانه‌كان یارییه‌كه‌یان خاوكردبووهوه و چاوه‌ڕوانی فیكه‌ی كۆتایی و سه‌ركه‌وتنی یارییه‌كه‌یان ده‌كرد، لێدانه‌كه‌ی گراگه‌ر له‌شێوه‌ی پاس نه‌ده‌چوو، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ئاراسته‌ی گۆڵی خۆیانی كرد، له كاتێكدا به‌رگریكاره‌كانی لێ نزیك بوو، ده‌كرا تۆپه‌كه بۆ ئه‌وان بنێرێت به‌ڵام بڕیاری دا تۆپه‌كه بۆ گۆڵپارێزه‌كه‌ی خۆیان بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی كات به‌فیڕۆ بدات.
خۆشبه‌ختانه ئه‌و گۆڵه‌ی گراگه‌ر له خۆیانی كرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه نه‌بوو، یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 2 ـ 1 برده‌وه.
رۆژنامه‌نووسێكی نه‌مسا به گاڵته‌وه نووسیویه‌تی: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره خوله‌كه‌مان باشترینه، چونكه ئه‌م جۆره گۆڵه جوان و ناوازانه له هیچ خولێكی دیكه‌ی دونیا نابینرێت.
"Was ist das bitteschön?"😅 @svried1912-Profi Matthias #Gragger wird es mit diesem Eigentor sicher in jeden Jahresrückblick schaffen! #SkyBuliAT #SVRied pic.twitter.com/XQp2fI09gP
— Sky Sport Austria (@SkySportAustria) October 10, 2022