عێراق دوو ھێلیكۆپتەری دیكەی جۆری ئێم ئای 28ی پێگەیشت
15 هێلیكۆپتەری لەم جۆرە رادەستی عێراق دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی رێككەوتنی نێوان عێراق و رووسیا دوو ھێلیكۆپتەری دیكەی رووسی جۆری ئێم ئای 28 ناسراو بە راوچی شەو پێگەیشت.
بەمەش ژمارەی ھێلیكۆپتەرەکانی عێراق لە جۆری ئێم ئای 28ی رووسی گەیشتە سێزدە ھێلیكۆپتەر.
بەپێی رێككەوتنەكە رووسیا 15 هێلیكۆپتەری لەم جۆرە رادەستی عێراق دەكات و بڕیارە بەپێی خشتەیەکی دیارکراو کۆتایی ئەمساڵ رووسیا دوو هێلیکۆپتەری دیکەی ھەمان جۆرە رادەستی حكوومەتی عێراق بكات.