سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆكی نوێی كۆماری عێراق كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه
به‌ڕێز لەتیف ڕه‌شید.. سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق
به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م، هیواخوازم به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه دیموكراسییه ببێته مایه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ کۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا و هه‌رچی زووه هه‌نگاوە دەستوورییەکانی دیکەی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی بەدوا دابێت.
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێگەیە له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان، وه‌ك شایسته‌یه‌كی ده‌ستووری له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی سیاسی له عێراقدا و لە لایەن تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جێگه‌ی خۆشحاڵییه و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی ئیرادەی دروستی هێز و لایەنە سیاسییەکانە، بۆ پەرەپێدانی ژیانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
ئومێده‌وارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببێته مایه‌ی پته‌وبوونی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێشخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی دیدگا جیاوازه‌كان و بەڕێزتان ببن به هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كخستنی گوتاری نیشتمانی له‌سه‌ر رێبازی رابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان