بافڵ تاڵه‌بانی: له‌تیف ره‌شید یه‌كێتییه
K24 – هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌تیف ره‌شید، به‌شێكه له یه‌كێتی و كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
بافڵ تاڵه‌بانی، دوای ده‌رچوونی له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆكی كۆماری عێراق، قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد و جه‌ختیكرده‌وه، له‌تیف ره‌شید، كاندیدی یه‌كێتی بووه و هه‌ر كاندیدی یه‌كێتیش ده‌بێت و به‌شێكه له یه‌كێتی و به‌یه‌كه‌وه رێبازی مام جه‌لال ده‌پارێزین.