مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات

K24 – هه‌وڵێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات.
له راگیه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا هاتووه، " بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق لەپڕۆسەیەکی دیموکراسی و شەفافدا".
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌تیف ره‌شید به تێكۆشه‌ی دێرینی حزبه‌كه‌یان و دۆستی دێرینی مام جه‌لال وه‌سفكردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و پۆسته‌دا بۆ خزمەتکردنی وڵات و داکۆکیکردن لە ویست و مافەکانی گەلی كورد لە هەموو شایسته دەستوورییەکاندا، توانا و هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.