شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ له‌تیف ره‌شید: له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنتدا گه‌لی كوردستان به ماف و ئاواته‌كانی خۆی ده‌گات
K24 – هه‌ولێر:
خانمی یه‌كه‌می عێراق، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شیدی هاوسه‌ری كرد، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له‌و په‌یامه‌دا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: دڵنیام عێراق له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كردنتدا پاڵپشت به ده‌ستوور قۆناغێكی نوێ به خۆوه ده‌بینێت له بنیاتنان و خۆشگوزه‌رانیدا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه، كه گرتنه ده‌ستی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه نوێیه له لایه‌ن فهخامهتتانهوه، پاڵپشتێكی گرنگ ده‌بێت بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانی زیاتر له وه‌ڵات و له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی مام جه‌لال هه‌نگاوه‌كانت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان ده‌بێت له عێراقی هه‌موواندا، گه‌لی كوردستانیش به ماف و ئاواته‌كانی خۆی ده‌گات.