ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دایمه‌زراند: دیموكراسی سه‌ركه‌وت

له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، بۆ هه‌ڵبژاردنی 2018 درووستیكرد و دوو كورسی له‌ نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێنا و دواتر لێی جیابوویه‌وه‌، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: دیموكراسی سه‌ركه‌وت.

حسێن ئەحمەد، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند، وێڕای خۆشحاڵیمان  بە سەرکەوتنی پڕۆسەکەو چارەسەر بوونی بەشێکی سەرەکی لە کێشەکان، هاوکات ئێمە وەک هاوپەیمانی نیشتیمانی، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی  سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف رەشید دەکەین.

 هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌: هیواخوازین، ئەم هەڵبژاردنە، وەڵامی بەشێکی زۆر لە چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق بداتەوە، لەژێر چەتری دیموکراسی و پاراستنی ئاسایشی گشتی و مافەکانی مرۆڤدا، گەلی عێراق هەناسەیەک بدات و لایەنە سیاسییەکان خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەن.