له ئامه‌د دوو سه‌ربازی تورك كوژران
سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه
له ناوچه‌ی لیجه و بسملی ئامه‌د له باكووری كوردستان دوو سه‌ربازی تورك كوژران.
له ناوچه‌ی بسمل له نزیك گوندی یه‌نی كۆی سه‌بازێكی پله‌داری سوپای تورك له ئه‌نجامی هێرشیكی چه‌كداری كوژرا، كه هێزێكی سه‌ربازی كه‌وتبووه بۆسه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
هه‌ر پاش هێرشه‌كه سوپای توركیا به ناردنی هێزێكی زۆر له سه‌رباز و پۆلیس، به پشتگیری كۆپته‌ری جه‌نگی ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.
له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د، به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازانی تورك، كه له ئه‌نجامدا چوار سه‌رباز برینداربوونه كه یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی تره‌وه میدیاكانی توركیا هه‌واڵی بۆردومانی رۆژی دوێنیێ قه‌ندیلیان بڵاوكرده‌وه كه سێ بنكه‌ی په‌كه‌كه بوونه ئامانجی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا.