نێچیرڤان بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌خوازێت

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد، به‌ بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواستووه‌، سوودانی له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌ هاوكاری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان و له‌ پێناو خزمه‌تكردنی گه‌ل و خواسته‌ ره‌واكانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

هه‌روه‌ها هیوای خواستووه‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه‌ك كه‌ شیاوی گه‌لی عێراقه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌.