لەبارەی ھێرشی داعش لەناو شارەكان ھۆشداری دەدرێت
دەزگا ئەمنییەكان و ھاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
حەیدەر عه‌بادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری لەبارەی ئەنجامدانی هێرش لە نێو شارەکان لە لایەن داعشەوە دەدات.
لە راگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا حەیدەر عەبادی، هاتووە له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران عەبادی، هۆشداری دایه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی لە نێو شارەکانی عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەم مەترسییانە دوای شکستەکانی داعش دێن لە بەرەکانی شەڕدا، بەتایبەت دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە لە رۆژئاوای عێراق.