ساڵح موسلیم: بەمزووانە نوێنەرایەتی لە قاھیرە دەكەینەوە
"بەرپرسانی میسر گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی سیستمی فیدڕاڵی چارەی كێشەی سووریا دەكات"
K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد (پەیەدە) رایگەیاند، دیدارەكانیان لە قاھیرە باش دەرۆن و بەرپرسانی میسر گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی سیستمی فیدڕاڵی چارەی كێشەی سووریا دەكات.
بە گوێرەی رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیكا، ساڵح موسلیم رایگەیاندووە كە قاھیرە پشتگیری لە پڕۆژەی ئەوان دەكات بۆ سەپاندنی سیستمی فیدڕاڵی لە رۆژئاوای کوردستان.
موسلیم راشیگەیاند، بەمزووانە نوێنەرایەتییان لە قاھیرە دەكرێتەوە، موسلیم دەشڵێ لە ساڵی 2011 ەوە پەیوەندیمان لەگەڵ میسر ھەیە.
ھاوسەرۆكی پەیەدە رەتیدەکاتەوە میسر پارە و چەكی بە پارتەکەی دابێ و دەڵێ، تەنیا دەیانەوێ پەیوەندییە سیاسییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە پەرەپێبدەن.