به ئینفۆگرافیك.. كوردستان24 زۆرترین زانیاریتان له باره‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن ده‌خاته‌ڕوو
له ئێستادا یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكرد، كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان كه پێیان ده‌وترێت (گراند سلام) كه پاش پاڵه‌وانییه‌تی (میلبۆرن و رۆلاند گارۆس) سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامه.
كوردستان24 به ئینفۆگرافیك ئاوڕ له میژووی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌داته‌وه و زۆرترین سه‌رنج و زانیاریی له باره‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن ده‌خاته ڕوو.
پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن یه‌كێكه له كۆنترین پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بۆ ساڵی 1821 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نیا تایبه‌ت بوو به یاریزانانی ئیمپڕاتۆریه‌تی به‌ریتانی، پاشان له ساڵی 1887 رێگه به یاریزانانی وڵاتانی دیكه‌ش درا به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بكه‌ن، دواتر له ساڵی 1968 به فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تێنسی نێوده‌وڵه‌تی (ATP) ناسێندرا و به یه‌كێك له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌روه‌كان هه‌ژمار كرا، تاكه پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌یه كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چیمه‌نی Grass ده‌كرێت.