ئه‌مریكا بایی 2.7 ملیار دۆلار متمانه‌ی دارایی ده‌داته‌ عێراق

ئاسانكاری متمانه‌ی دارایی‌ ته‌نیا بۆ بواری سه‌ربازییه‌

K24 – هه‌ولێر

ویلایه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ به‌های 2.7 ملیار دۆلار متمانه‌ی دارایی ده‌داته‌ هێزه‌كانی عێراقی.

بالیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ستیوارت جۆنز و وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان ئیمزاكرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مریكا به‌ به‌های 2.7 ملیار دۆلار ئاسانكاری متمانه‌ی دارایی ده‌داته‌ هێزه‌كانی عێراقی و به‌شێكه‌ له‌و پاره‌یه‌ كه‌ بۆ بواری سه‌ربازی ده‌ره‌كی ته‌رخان ده‌كرێت.

باڵیۆز جۆنز رایگه‌یاند ئاسانكاری متمانه‌ی دارایی رێگه‌ ده‌داته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌ پاره‌ی كڕینی ته‌قه‌مه‌نی و چاككردنه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی F16 و تانكه‌كانی M1A1 دوا بخه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی 2.7 ملیار دۆلاره‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك كاری پێ ده‌كرێت و ده‌توانن له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ و نیودا پاره‌كه‌ی بده‌نه‌وه‌ كه ته‌نیا‌ بۆ بواری سه‌ربازییه‌.