عێراق پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له به‌غدا، به کوردستان24ـی راگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق شایستە داراییه‌كانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014ـی خه‌رج ده‌كات.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنی له‌سه‌ر دراوە، 37 ملیار دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ساڵی 2014.
گوتیشی، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی چەک بڕیاری خەرج کردنی دراوە و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بڕیاریشە لە چەند رۆژی ئایندەدا دابەشبکرێت.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال ئاشكرایكرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌م واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق، دووپاتی واژۆكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه.