نه‌كه‌ى بۆ يه‌كه‌م ديدارى خۆشه‌ويستى ئه‌م ره‌نگانه بپۆشيت
ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌يه ره‌فز وه‌رگريت
K24- هه‌ولێر
زانايه‌كى ده‌رووناسى، هۆشدارى له‌باره‌ى پۆشينى چه‌ند ره‌نگێكه‌وه ده‌دات له‌ساته‌وه‌ختى يه‌كه‌م ديدارى رۆمانسيدا كاريگه‌رى نه‌رێنيان ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ريتشارد لويس، زاناى ده‌رووناسى جيهانى، توێژينه‌وه‌يه‌كى له‌باره‌ى ره‌نگه‌كانه‌وه كردووه، ده‌ڵێت: "له‌يه‌كه‌م ديدارى خۆشه‌ويستى و رۆمانسييه‌تدا، ده‌ستنيشانكردنى جۆرى ره‌نگى جلوبه‌رگ رۆڵێكى كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌ستنى په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى".
لويس، پێى وايه، ره‌نگه‌كان له‌لايه‌نى ساكيۆلۆژياى مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاڵوگۆڕكردنى هه‌ست و سۆزى هه‌ردوولا، بۆيه پێش ئه‌وه‌ى بچيته ديدارى خۆشه‌ويستييه‌وه، پێويسته ئه‌م ره‌نگانه‌ى خواره‌وه نه‌پۆشيت.
دياره ئه‌م بۆچوونه‌ش له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى كه به‌به‌شدارى سه‌د هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه جۆرى ره‌نگى جلوبه‌رگ كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزى مرۆڤه‌كان هه‌يه، بۆيه سێ ره‌نگى ده‌ستنيشانكردووه كه رۆڵى نه‌رينيان له‌سه‌ر يه‌كه‌م ديدارى خۆشه‌ويستدا هه‌يه كه بريتين له:
1- زه‌رد: سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ره‌نگى زه‌رد ره‌نگى خۆر و چرا و رووناكييه، به‌ڵام له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه رۆڵێكى زۆر خراپى هه‌يه له‌په‌يوه‌ندى سۆزداريدا و هه‌ندێكجاريش به‌ره‌نگى خيانه‌ت و به‌خيلى ناوى ده‌ركردووه.
2- پڕته‌قاڵى: له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، خانمان به‌هيچ جۆرێك حه‌ز له ره‌نگى پرته‌قاڵى ناكه‌ن بۆ پياوان، چونكه پێيان وايه ئه‌م جۆره ره‌نگه له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تى پياواندا تاڕاده‌يه‌ك ناشازه و له‌دونياى مۆدێرنه‌شدا جێگاى نابێته‌وه و وا له كه‌سه‌كه ده‌كات زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌رنه‌كه‌وێت.
3-قاوه‌يى: له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا 1% له پياوان و 4% خانمان، له يه‌كه‌م ديدارى خۆشه‌ويستيدا ئه‌م ره‌نگه ده‌پۆشن و به‌هيچ جۆرێك حه‌ز له‌م جۆره ره‌نگه ناكه‌ن و پێيان وايه ئه‌م جۆره ره‌نگه دووچارى دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانييان ده‌كات.