له‌تیف ره‌شید و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆککۆماری عێراق و تورکیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بە گوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە و سەرۆککۆماری عێراقیش باسی لە گرنگیپەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پێویستی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووەتەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق کردووە و رایگەیاندووە وڵاتەکەی دەخوازێت پەیوەندییە مێژووییەکان و کاراکردنی هاوکارییەکان لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئاسایش کردووەتەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.