له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی مه‌ترسیداره‌وه كیێڤ روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی پلانی بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیداری هەبێت و رایگه‌یاند، ئەو تۆمەتانه‌ی رووسیا مەترسیدارن.
دیمێتری کۆلێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، رایگەیاند، رووسیا راست ناکات، لەوەی ئێمە پلانی بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیدارمان هەبێت، ئەم تۆمەتانەش مەترسیدارن چونکە ئێمە ئەو جۆرە بۆمبەمان نییە.
ده‌شڵێت: "هەرکاتێک رووسیا تۆمەتێک ببەخشێتەوە دواتر خۆی هەمان شت دەکات".
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا پێیوایە رووسیا بەنیازی بەکارهێنانی چەکێکی مەترسیدارە.
پێشتر سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا به هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی سیباستیان لیكۆرنۆ، رایگه‌یاندبوو، كیێڤ پلانی بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیداری هه‌یه.