هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا و به‌ریتانیا به‌ته‌له‌فۆن گفتوگۆیانكرد
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا و هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بۆمبی مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن كیێڤه‌وه گفتوگۆیانكرد و روونكردنه‌وه‌یان به‌یه‌كتر دا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هه‌ریه‌ك له ڤالێری گیراسیمۆڤ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا و تۆنی راداكین سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای به‌ریتانیا، به ته‌له‌فۆن له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بۆمبی مه‌ترسیداره‌وه له‌لایه‌ن ئۆكرانیا و كۆمه‌ڵێك پرسی نێوده‌وڵه‌تی دیكه گفتوگۆیانكرد، كه سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، كیێڤ پلانی بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیداری هه‌یه.
دوێنێش دیمێتری کۆلێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، رایگەیاندبوو، رووسیا راست ناکات، لەوەی ئێمە پلانی بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیدارمان هەبێت، ئەم تۆمەتانەش مەترسیدارن چونکە ئێمە ئەو جۆرە بۆمبەمان نییە.
راشیگه‌یاندبوو، هەرکاتێک رووسیا تۆمەتێک ببەخشێتەوە دواتر خۆی هەمان شت دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا پێیوابوو، رووسیا بەنیازی بەکارهێنانی چەکێکی مەترسیدارە.