لاڤرۆڤ: رووسيا و توركيا له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له نامه‌يه‌كدا په‌شيمانبوونه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ده‌ست به وتوێژ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى سووريا.
دواى ئه‌وه‌ى 7 مانگ به‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى سيخۆى رووسيا له لايه‌ن توركياوه تێپه‌ڕى، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له نامه‌يه‌كدا په‌شيمانبوونه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌يه ده‌ربڕى و داواى لێبوردنى له سه‌رۆكى رووسيا كرد، ئه‌مه‌ش ده‌رگاى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى واز كرد.
لاڤرۆڤ روونيكرده‌وه، دواى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان سه‌رۆكى رووسيا و سه‌رۆكى توركيا هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان هه‌نگاو ده‌نێن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا راشيگه‌ياند، هه‌ردوو وڵات ده‌ست به وتوێژى نێوانيان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى سووريا بدۆزنه‌وه.