ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی ئیستانبوڵ به‌شداری ئیوارهخوانی ئه‌ردۆغان ببوون
حه‌وت كه‌س تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی له‌سه‌ر زاری عه‌بدولقادر سه‌لڤی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت رایگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ به‌شداری ئێواره‌خوانێكی ره‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار له ناوچه بێشته‌په‌ی ئیستانبوڵ ببوون.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌بوونی حه‌وت تیرۆریست ده‌كات، كه ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ گرتنی ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌ستیپێكردووه.
كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ناو فڕۆكه‌خانه له كامێرای چاودێری تۆمار كراوه.