گوتەبێژی کریملن: نیگەرانین لە بەهێزبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکان لە سووریا

"بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی سووریا"

دمیتری پسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێمل
دمیتری پسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێمل

K24 - مۆسکۆ

لەبارەی جموجۆڵەکانی گرووپە تیرۆرستییەکان لە سووریا، گوتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند، رووسیا نیگەرانە لە بەهێزبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکان لە سووریا، مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ دیمەشق بۆ بەرەنگاربووەنەوەی ئەو گروپە تیرۆرستیانە.

دمیتری پسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێمل بە کوردستان24ی گوت: "بەداخەوە ئێمە ئاگادارین کە لە سنووری وڵاتی سووریادا گرووپە تیرۆرستییەکان هێشتا جموجۆڵ و چالاکیان هەیە، رووسیا هەوڵی باشیدا بۆ رزگارکردنی سووریا لە دەستی  گرووپە تیرۆرستییەکان، ئێمە بەهێزبوونەوەی ئەوان بە نەرێنی دەبینین و مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ سووریا لە بەرەنگاربووەنەوەی ئەو گرووپە تیرۆرستیانە".

Fly Erbil Advertisment