له مێردین دوو سه‌ربازی تورك كوژران
سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی دێركی پارێزگای مێردین له‌كاتی تێپه‌ربوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و سێ دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له نێوان هه‌ردوو گوندی دهنكتاش و ئالیبه‌ی به‌دووری 35 كیلۆمه‌تری شارۆچكه‌ی دێرك روویداوه، كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
دانیشتوانانی گونده‌كه رایانگه‌یاند پاش ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه.