ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ روسیا هه‌نگاوی گرنگ ده‌هاوێژین
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ روسیا له بواری په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه و ناوچه‌یی هه‌نگاوی گرنگ ده‌هاوێژین.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه له میدیاكانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌كاتی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پوتین رایگه‌یاندووه له بواری په‌یوه‌ندیی دوو قووڵی و ناوچه‌یی و هه‌نگاوی گرنگ ده‌هاوێژین، په‌ره به پیكه‌وه كاركردنمان له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ده‌ین و گرنگه كه گوێ له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌مان بگرین.
په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی هات كه ئه‌ردۆغان له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی روسی داوای لێبۆردن كردبوو.
پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاسایی ببێته‌وه كه به‌هۆی رووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه، مۆسكۆ كۆمه‌ڵێك سزا و ئابلۆقه به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كاریگه‌ریی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا و رۆژئاوای كوردستان یان چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته نه‌كردووه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا بووه.