هێزه‌كانی توركیا دوو كه‌س ده‌كوژن
گۆمانیان هه‌بووه سه‌ر به داعشن و یه‌كێكیان خۆكوژه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا، هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری نیوان وڵاته‌كه‌یان و سوریا، دوو كه‌سیان كوشتووه به گومانی ئه‌وه‌ی سه‌ر به ڕێكخراوی داعش و یه‌كێكیان خۆكوژه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خۆكوژه به‌نیاز بووه، یان له پارێزگای ئه‌ده‌نه یان له ئه‌نقه‌ره خۆی بته‌قێنێته‌وه.
پێش چه‌ند ڕۆژێكیش سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری نێوان وڵاته‌كه‌یان و سوریا، ژماره‌ك كه‌سی سڤیلیان كوشت، كه چوار كه‌سیان سه‌ر به یه‌ك خێزان بوون.
كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی سێ شه‌ممه "3" خۆكوژ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی "ئه‌تاتورك" ی نێوده‌وڵه‌تی له ئیستانبۆڵ ته‌قه‌یان له گه‌شتیارانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كرد و دواتر خۆیان ته‌قانده‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 42 كه‌س كوژران و زیاتر له 230 كه‌س بریندار بوون و تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندووه.