13 كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران
له 16 شوێنی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراو
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا 13 كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر ده‌كات.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له یه‌ك كاتدا له 16 شوێن له شاری ئیستانبوڵ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد، كه 13 كه‌س ده‌ستگیركراون و سێیان هاوڵاتی بیانین.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، هه‌ر 13 كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستنبوڵ ده‌ستگیر كردووه كه هیشتا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه.
له سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ 41 كه‌س كوژران و 239 كه‌سی تریش بریندارببوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم پاش ته‌قینه‌وه‌كه رایگه‌یاند ئاماژه‌كان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه داعش له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌یه.