ده‌میرتاش: تورکیا لە دژی کورد سیاسەتەکانی دەرەوەی گۆڕیوە
ره‌خنه له سیاسه‌تی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر شاره‌وانییه‌كانی كورد ده‌گرێت
K24- هه‌وڵیر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند توركیا له دژی كورد سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕیوه و ئێستا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا، ئیسرائیل و میسر ئاسایی بکاتەوە.
ده‌میرش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له ئامه‌د ره‌خنه له سیاسه‌تی حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به شاره‌وانییه‌كانی كورد له باكووری كوردستان گرت كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌كه بۆ له‌سه‌ر كار لادانیان.
ده‌میرتاش هه‌روه‌ها گوتی له كاتی ئیستا هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا كۆببنه‌وه.