مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی نوێی راگه‌یاند
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی نوێی راگه‌یاند كه تێیدا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئارۆن مۆی له یانه‌ی مێلبۆرنی ئوسترالیاوه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی ناوه‌ڕاستكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی مێلبۆرن (ئارۆن فرانك مووی) بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز بۆ ریزه‌كانی گواسترایه‌وه.
ئارۆن مووی یه‌كێكه له دیارترین یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا و له خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی ساڵانێكه به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی بۆڵتۆن واندێرێز، وێسترین سیدینیش كردووه.