داعش پلانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ سێ فڕۆكه‌خانه‌ی باكووری كوردستان هه‌بوو
گردبوونه‌وه‌كانی هه‌ده‌په ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش بوون
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش پلانی ته‌قینه‌وه له چوار فڕۆكه‌خانه له توركیا هه‌بوو كه سێیانیان له باكووری كوردستانن.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌نقه‌ره كه 100 كه‌س كوژرابوون، ئاشكرابوو كه داعش پلانی ته‌قینه‌وه له چوار فرۆكه‌خانه هه‌بوو.
داعش پلانی ته‌قینه‌وه له فرۆكه‌خانه‌كانی قه‌یسه‌ری، ئامه‌د، روها و مه‌له‌تیه دارشتبوو، كه به‌ڵگه‌نامه‌كان له لاپتۆپی به‌رپرسی رێكخراوه‌كه له غازی عه‌نتاب دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی له ناو دۆسییه‌كی به‌ناوی Hava yolu.docx دانرابوون كه ته‌واوی زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ر چوار فرۆكه‌خانه تێیدابوو و رۆژێك پاش ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ ئاشكراكراوه.
گردبوونه‌وه‌كانی هه‌ده‌په ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كان بوون
له به‌ڵگه‌نامه‌كانی داعش كه له دادگانی توركیایه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هه‌یه كه باس له به ئامانجكردنی میتیتگه‌كانی هه‌ده‌په ده‌كات و به پارتی په‌كه‌كه ناوی هێناوه.