ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ئاشكرا كران
ئۆزبه‌كی و روسی و قیرغیزستانین
K24 – هه‌ولێر
ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ئاشكراكران.
یه‌كێكیان هاوڵاتی ئۆزبهكه، ئه‌وی تر هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌ی داغستانی روسیایه و خۆكوژی سێیه‌میش خه‌لكی قیرغیزستانه. بەڵام تائێستا ڕانەگەیەنراوە سەر بە چ گروپ و لایەنێکن.
هاوڵاتی روسی پاسپۆرته‌كه‌ی له خانوویه‌كی كرێ له ناوچه‌ی فاتیح به‌جێهشتووه كه مانگێك پێش ئێستا هاتۆته توركیا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوانی هه‌رسێ ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك بۆ 43 كه‌س به‌رز بۆته‌وه و 238 كه‌سی تر برینداربوونه، كه هێشتا 94 له برینداره‌كان له‌ژێر چاره‌سه‌ری دان.
19 له كوژراوان هاوڵاتی بیانین.


