له سنووری ناحییه‌ی سه‌نگاو دوو چه‌كداری داعش كوژران

K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە ناوچەی کچانی سەنگاو، دوو چەکداری داعش کوژران.
ئه‌مشه‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ ھێزەکانمان لەناوچەی کچانی سەنگاو، دوو چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران .
بەگوێره‌ی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لەکاتی گەمارۆدانی تیرۆریستەکان، رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوونەته‌وه، دوای 30 خوله‌ك شەڕ و پێکدادان، دوو چەکداری داعش کوژران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێشتر زانیاری ورد لەباره‌ی جموجۆڵەکانیان ھەبووە و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە و پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەر، ئۆپه‌راسیۆنی دەستگیرکردنییان دەستیپێکرد.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، كه سوپاس بۆ خودا هێزە ئه‌منییەکان سلامەتن.