ده‌میرتاش بۆ دادگا بانگهێشتكرا
به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردنی به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بانگهێشتكراوه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ لێپرسینه‌وه بۆ دادگا بانگهشتكرا.
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له مێرسین بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی ده‌میرتاش كرد، كه پێویسته بۆ وه‌رگرتنی وته له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت.
ده‌میرتاش به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی له رۆژی 27 شوباتی رابردوو له مێرسین بۆ دادگا بانگهێشتكراوه.
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، بانگهێشتكردنی له لایه‌ن داواكاری گشتی له مێرسین به ده‌میرتاش راگه‌یاندووه.
پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران، ده‌ستی دادگا و داواكارانی گشتی توركیا بۆ لێپرسینه‌وه و دادگایی كردنی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه به سه‌دان دۆسیه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ دادگا نێردراوه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌پن.
رۆژی رابردوو دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی دادگا كرابوون، كه هه‌فته‌ی رابردوو سێ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش بانگهێشت كرابوون.
پێشتر ده‌میرتاش له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی پاریزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران رایگه‌یاندبوو ناچینه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام ده‌توانن به زۆر بمانبه‌ن.
له ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد پاش ده‌ركردنیان له په‌رله‌مان، دادگاییكران و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سزای زیندانیكردن به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا، كه دیارترینیان له‌یلا زانا بوو.
زانا ئێستا له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په په‌رله‌مانتاری ئامه‌ده.