خۆكوژه‌كانی ئیستانبوڵ له ڕه‌ققه‌وه هاتبوون
به‌رپرسێكی توركی: ڕووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای توركیا به كه‌ناڵی (CNN) ی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه"" كه به‌ڵگه‌ی به‌هێز له به‌رده‌ستدایه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سێ خۆكوژه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی "ئه‌تاتورك" له ئیستانبوڵ ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و خۆیان ته‌قانده‌وه، له شاری "ڕه‌ققه" ی پایته‌ختی چه‌كدارانی داعشه‌وه هاتوون و سه‌ركرده‌كانی داعش به‌شدارن له پلانداڕشتنی ئه‌و كرده‌وه خۆكوژییه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێیانوایه، ئه‌و خۆكوژانه چه‌ند مانگێك پێش ئیستا له شاری ڕه‌ققه‌ی سوریاوه هاتوونه‌ته ناو توركیا، و ئه‌و هێرش و په‌لاماره به‌رنامه بۆ داڕێژراو بووه تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و كاره‌دا به‌شدارن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" كه ئه‌و بۆمب و پشتێنه بۆمبه‌كراوانه، له ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه هێنراوون و له‌ناو توركیادا دروست نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتوركی له ئیستانبوڵ ئاشكرا كردووه و گوتویه‌تی""یه‌كێكیان هاوڵاتیه‌كی ئۆزبه‌كستانییه،و ئه‌وی تر هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌ی داغستانی روسیایه و خۆكوژی سێیه‌میش خه‌لكی قیرغیزستانه.
هاوڵاتییه روسییه‌كه پاسپۆرته‌كه‌ی له خانوویه‌كی كرێ له ناوچه‌ی فاتیح به‌جێهشتووه كه مانگێك پێش ئێستا به كرێی گرتووه و هاتۆته توركیاوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوانی هه‌رسێ ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك بۆ 43 كه‌س به‌رز بۆته‌وه و 238 كه‌سی تر برینداربوونه، كه هێشتا 94 له برینداره‌كان له‌ژێر چاره‌سه‌ری دان.
19 له كوژراوان هاوڵاتی بیانین.