كۆنفڕانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
له شاری هه‌ولێر كۆنفڕانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو تێیدا رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستادا له سه‌ره‌تایی قۆناغی پۆلینكردنی ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2022، له شاری هه‌ولێر كۆنفڕانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به ستراتیژی نیشتمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد كه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ن.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفرانسه‌كه رایانگه‌یاند، چه‌ند راپۆرتێكیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كردووه و ده‌یده‌نه حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
دیندار زێباری گوتی: یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه، پۆلینكردنی ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵییه، چونكه له كاتی ئێستادا ئێمه له سه‌ره‌تایی قۆناغی پۆلینكردنی ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵی و دیاریكردنی مهترسییهكانیانین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفراسه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفرانسه‌كه ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری خۆی ده‌كات و له هه‌ر دۆسییهكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و هیچ لایه‌نێك ده‌ستوه‌رادن له كاروباره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه ناكات.