به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا داخرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردنه‌وه، بنكه‌ی هاوبه‌شی سه‌رباز و ئاسمانی ئاندروز، داخرا، له ئێستادا فڕۆكه‌خانه‌كه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كراوه‌ته‌وه.
رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له به‌شی پزیشكی بنكه‌كه بووه و تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانییان نه‌زانراوه.
بنكه‌كه ده‌كه‌وێته شاری پرێنس جۆرج له ویلایه‌تی ماریلاند و تایبه‌ته به‌هێزی ئاسمانی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، كه فڕۆكه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه هه‌ڵده‌فڕن.
به گوێره‌ی تویتێكی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له ئێستادا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌وڵی ده‌ده‌ن، خۆیان له شوێنێكی ئارام حه‌شار بده‌ن.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئاندروز، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی دروستكراوه و تایبه‌ته به كۆنتڕۆڵكردنی گه‌شته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له‌كاتی گه‌شته‌كانیشدا له‌وێوه چاودێری فڕۆكه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.