عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: دوو مووچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو مووچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی چاكسازی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند، دوو مووچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داریی و ئابووری مووچه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یان بڕیوه كه دوو مووچه‌یان هه‌بووه و له ئێستادا ته‌نها مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنفڕانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
زیاتر گوتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر هه‌ر 13 خاڵه‌كه‌ی چاكسازی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاستی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانیش له سێكتهرێكهوه بۆ سێكته‌رێكی دیكه‌ش جیاوازه.