پارێزگاری موسڵ به "بردنی" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نۆفه‌ل عاكوب، پارێزگاری موسڵ، له دۆسیه‌ی بردن و "دزینی" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگاكه تۆمه‌تبار ده‌كات.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا، كه واژووی ته‌ڵاڵ زوبه‌عی، سه‌رۆكی ده‌ستی ده‌سپاكی له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان به‌داداچوونیان بۆ بابه‌تی "دزینی" مووچه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وای مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی 2016 كردووه.
به گوێره‌ی بهدواداچوونهوهكهی ئه‌وان ده‌ركه‌وتووه، مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران له رێگه‌ی گرێبه‌ستێكه‌وه له‌نێوان پارێزگاری موسڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "خلیج للصیرفه"، راده‌ستی كۆمپانیاكه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی موسڵ بكات، كه ئێستا ئاواره‌ن و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
به گوێره‌ی نووسراوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌كه، سێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا مۆركراون، به‌ڵام هیچ ده‌سته‌به‌رێكی ئه‌وتۆ له كۆمپانیاكه وه‌رنه‌گیراوه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه له رێنماییه‌كاندا هاتووه.
