پوتین سزاكانی روسيا له‌سه‌ر توركیا هه‌ڵده‌گرێت
پوتین بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین هه‌ڵگرتنی هه‌ندێ سزاكانی سه‌ر توركیا ئیمزاكرد.
پوتین فه‌رمانی هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌ستی به‌رده‌م فرۆش و گه‌شتی هه‌وایی بۆ توركیا ده‌ركرد.
راگه‌یاندنی كۆشكی كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند پوتین سزاكانی مۆسكۆ دژی توركیا له بواری فرۆش و گه‌شتی هه‌وایی بۆ توركیا هه‌ڵگرت، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له فه‌رمانی پوتیندا هه‌روه‌ها ئاماژه به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌نێوان روسیا و توركیا كراوه و پیداگری له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م بواره بۆ سه‌رده‌می پێشی رووداوه‌كه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه كراوه.
هه‌ڵگرتنی سزاكانی روسیا له‌سه‌ر توركیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب له نامه‌یه‌كدا بۆ پوتین داوای لێبۆردنی كردبوو، كه دوو رۆژ دواتر هه‌ردوو لا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن.