له چه‌ولیك دوو سه‌ربازی تورك كوژران
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یێنراوه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی "گه‌نج"ی پارێزگای چه‌ولیك (بینگۆل) دوو سه‌ربازی تورك له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانێك له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كوژران.
شه‌ڕ و پێكدادان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیك گوندی ساغگۆزو له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی "گه‌نج"ی چه‌ولیك و "لیجه"ی ئامه‌د روویدا.
له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان سوپا و په‌كه‌كه سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا و سه‌ربازێكی تر برینداربوو كه له نه‌خۆشخانه‌ی بینگۆل گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماوه‌یه‌كه سوپای توركیا له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ئامه‌د و چه‌ولیك ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كردووه كه رۆژانه هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازانی تورك له میدیاكانی ئه‌و وڵاته له‌و ناوچانه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌ندێ ناوچه به‌دوای خۆیدا هێناوه.