ئه‌مریكا رێوشوێنی توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته‌به‌ر
فڕۆكه‌خانه‌كان و وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئه‌وله‌وییه‌تدان
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پشووه‌كانی كۆتایی هه‌فته رێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پێشوازیكردن له رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كه له رۆژی چواری ته‌موز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زیری ئه‌منییه‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند رێوشوێنی ئه‌منی به‌شی هه‌ره زۆری له فڕۆكه‌خانه‌كان و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه ده‌گرینه‌به‌ر، كه پاش ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستانبوڵ، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی زیاتركراون.
جی جۆنسۆن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمیته‌ی دادوه‌ری سناتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند رێوشوێنی توندی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌كان و وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ناوهندهكاتی په‌ڕینه‌وه و شوێنه‌كانی تر له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌گیرێته‌به‌ر.
رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا تایبه‌ته بۆ سێ رۆژی پشووی كۆتایی هه‌فته، كه هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا.
جۆنسۆن سه‌باره‌ت به جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا داوا له هاوڵاتیان كرد به‌شداری مه‌راسیمه گشتییه‌كان ببن، به‌ڵام پێویسته هۆشیاربن، كه هۆشیاربوونه‌وه‌یان یارمه‌تیده‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پیلان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش ته‌قینه‌وه‌كانی مێترۆ و فرۆكه‌خانه له برۆكسل رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی به‌هێزتر كردووه كه 32 كه‌س له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه كوژرابوون.