كافۆ براوه‌ی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر دیاریی ده‌كات
كافۆ: قه‌ته‌ر ده‌توانێت بگاته چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی 2022
کافۆ، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و باڵیۆزی ئێستای مۆندیالی 2022ـی قەتەر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند هەڵبژاردەی وڵاتەکەی به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین ناسناوی جامی جیهانی.
کافو پێشبینی کرد بۆ له‌م مۆندیاله مێژووی 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دووبارە بێته‌وه و جیهان شاهیدی وەشانێکی هاوشێوەی مۆندیالی 1998 ببێت کاتێک یاری کۆتایی لە نێوان بەرازیل و فەرەنسا به‌ڕێوه‌چوو، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای خۆیدا بە بردنەوەی له بەڕازیل بە ئەنجامی 3-0 لە پاریسی پایتەخت بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی مۆندیال.
کافو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "Qatar2022.qa" پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 كه بڕیاره یەکشەممەی داهاتوو ده‌ستپێبكات، پێشبینی کردبوو کە یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی تۆپی پێ له نێوان به‌رازیل و فه‌ره‌نسا له خۆده‌گرێت و سەرنجی جیهان ڕادەکێشێت، به‌رازیل یارییه‌كه ده‌باته‌وه.
باڵیۆزی مۆندیالی قەتەر 2022 ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانانی "سامبا" سوورن لەسەر بردنەوەی جامەکە، هه‌روه‌كو چۆن له مۆندیالی 2002 كه ژاپۆن و كۆریای باشوور میواندارییان كرد و به‌رازیل نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
کافۆ لە ساڵانی 1994 و 2002 دووجار لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا نازناوی مۆندیالی بردەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو تیپانەی پێشتر نازناوی پاڵەوانێتییان بەدەستهێناوە، له هه‌مووان زیاتر له بردنه‌وه‌ی جامه‌كه نزیكن.
به‌رگریكاره‌كه‌ی پێشووی یانه‌كانی ڕۆما و ئه‌یسی میلان باس له‌وه ده‌کات که به‌ڕازیل و ئینگلاند، ئارجێنتینا و فه‌ره‌نسا له دێرینترین تیپه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ن و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن و ده‌توانن ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ن.
سەبارەت بە چانسی هەڵبژاردەی قەتەر، وڵاتی میوانداری مۆندیال، کافۆ ڕایگەیاند کە دەتوانێت ڕێگەی خۆی لە مۆندیالدا بکاتەوە و بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.