له 12 ناوچه‌ی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری سێرت لە لێدوانێکیدا رایگەیاند لە 12 ناوچەی نێوان شار‌و ناوچەکانی دهێ و تیلۆ و بەرواری لەپێناو پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندراوە.
بەپێی وتەی پارێزگاری سێرت لە 3ی ئەم مانگەوە تاکو 17ی مانگ لەو ناوچانە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.
ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیایه له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له كوردستانی باكوور.