سبه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه‌ پشووی فه‌رمی

پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه‌ پشووی فه‌رمی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌پێناو سه‌رمه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه‌ پشووی فه‌رمی.

ده‌قی راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە: 

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا  : لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ،  رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن. 
به‌ هیوای سه‌لامه‌تی هه‌موولایک.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 
٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢