پلانی هێرشێكی داعش له كه‌ركووك پووچه‌ڵكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سێ چه‌كداری داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیركران، كه پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌و پارێزگایه داڕشتبوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ده‌ستگیركردنی سێ چه‌كداری داعشی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، كه پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌و شاره داڕشتبوو.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و سێ چه‌كداره بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك، توانییان له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ئه‌و سێ چه‌كداره ده‌ستگیربكه‌ن.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش هێرش و په‌لاماره‌كانیان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه چڕكردووه‌ته‌وه، له دووایین هێرشیشدا بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای عێراق له باكووری كه‌ركووك، 4 سه‌ربازی عێراقی كوژران.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.