جوتیار عادل: جه‌خت له‌سه‌ر پشكی سه‌دا 17ـی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌غدا بۆ كوردستان24 ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر پشكی %17ـی به‌شه بودجه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و ئه‌و داتایانه‌ی پێویستن، به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر پشكی %17ـی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. گوتی: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتن".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: "ده‌بێت ده‌ستوور بنه‌مای رێككه‌وتن بێت".
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بینه‌وه و شاندی حكومه‌ت له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.
دوێنێ (یەکشەممە 27ـی تشرینی دووەم) شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ و چارەسه‌رکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و به‌غدا لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق، گه‌یشتنه به‌غدا.
شانده‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبووە لە د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی بەغدایان کرد.