شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق

K24 - هەولێر:

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2022) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوتی حکومەتی فیداڵی کۆدەبێتەوە و باس لە کێشەکانی نێوان و هەرێم  و بەغدا دەکەن، بە تایبەت لە بواری نەوت دا.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار رۆژە لە بەغدایە و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕالی ئەنجامداوە.

ئامانجی سەردانەکە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن، بە تایبەتی لە بواری بودجە و نەوتدا.