سوودانی سەردانی شوێنی تاوانی سپایکەر دەکات

K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سەردانی شوێنی تاوانی سپایكه‌ری كرد، كه ده‌كه‌وێته (بنکەی سپایکەری ئاسمانی) نزیک کۆشکەکانی سه‌دام حوسێن لەشاری تکریت.
ئه‌مڕۆ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌ردانی شوێنی تاوانی سپایكه‌ری له شاری تكریت كرد، كه له ساڵی 2014 نزیكه‌ی 1700 قوتابی سه‌ربازی، له‌و بنكه ئاسمانییه ده‌یانخوێند، له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران.
سوودانی بۆ رۆحی قوربانییان سورەتی فاتیحە خوێندەوە و داوای لەیەزدان کرد، قوربانییانی سپایكه‌ر بە رەحمەتی خۆی شادبکات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جەختیکردەوە، تاوانی سپایکەر وەکو مۆركێكی رەش لە نێوچەوانی بکەرانی دەمێنتەوە. گوتی: "دەزگا ئەمنی و یاساییەکان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارە دهستگیرنهكراوهكانی ئەم تاوانە لەناوەوە و دەرەوەی عێراق، بۆ ئەوەی بەسزای دادوەرانەی خۆیان بگەن".