به‌رپرسێكی میت: توركیا به‌ده‌ست لاوازی سیسته‌می ئه‌منییه‌وه ده‌ناڵێنێت
11 پرسیار سه‌باره‌ت به داعش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
یاریده‌ده‌ری پێشووی راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری میتی توركیا دانپێدان به لاوازی و كه‌موكورتی له سیسته‌می ئه‌منی و هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت ناكۆكی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خواسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازی سیسته‌می ئه‌منی توركیایه.
جه‌وده‌ت ئۆنه‌ش رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كه بووه هۆی كوژرانی 43 كه‌س و برینداربوونی 237 كه‌سی تر، ئه‌وه‌ی پیشاندا كه توركیا به‌ده‌ست لاوازی سیسته‌می ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
سه‌رۆك وه‌زیران توركیا بینالی یلدرم پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند سیسته‌می ئه‌منی توركیا لاواز نییه. به‌پرسی پێشووی هه‌واڵگری توركیا پێی وایه ته‌واوی گهنگهشهكان سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی تیرۆریستین، كه به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی دروست به‌بێ بیركردنه‌وه له هۆكاره‌كانی و به‌بێ دانپێدان به هه‌ڵه و خاڵه لاوازه‌كانی سیاسی توركیا سه‌خته.
هه‌روه‌ها گوتی توركیا تووشی ناكوكی سیاسی ناوخۆی بوویه كه له هه‌مان كاندا هێرشه تیرۆریستیان به‌رز بوونه، كه دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ركابه‌رایه‌تی لایه‌نه‌كان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و رووداوانه ره‌خساندووه.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی پارتی گه‌لیی كۆمار، كه‌مال كلچدارئۆغلو پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ 11 پرسیار سه‌باره‌ت به رێكخراوی داعش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و به‌ناوی 78 ملیۆن دانیشوانی توركیاش داوای وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات.