ئه‌وه‌ی جینۆساید ره‌ت بكاته‌وه سزا ده‌درێت
سزای نه‌ختی و زیندانی له‌گه‌ڵ دایه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا یاسایه‌ك په‌سند ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه هه‌ر كه‌سێك جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ده‌ست توركه‌كانی عوسمانی ره‌ت بكاته‌وه سزا ده‌درێت.
به پێی یاساكه، "هه‌ركه‌س تاوانه‌كانی شه‌ڕ، مرڤایه‌تی و نه‌فره‌ت ره‌ت بكاته‌وه، به 45 هه‌زار یۆرۆ و تا ماوه‌ی ساڵێك زیندانیكردن سزا ده‌درێت."
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2001، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵی 1915 به جینۆساید ناساندبوو. له ساڵی 2006 پرۆژه یاسایه‌ك بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سان پێشكه‌شكرا كه جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فه‌ره‌نسا نیكۆلا ساركۆزی نه‌یهێشت پرۆژه یاساكه بگاته سناتی فه‌ره‌نسا.
له ساڵی 2011 پرۆژه یاسایه‌كی هاوشێوه له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا په‌سندكرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2012، ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوور ئه‌و بڕیاره ره‌تكرده‌وه.
له ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی باس له كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك و نیو ئه‌رمه‌نییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی ده‌كرێت.