داعش ناسنامه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى به‌غداى ئاشكرا كرد
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى به‌غدا رايگه‌ياند، زياتر له 200 كه‌س به هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له باره‌ى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌ياند و ناسنامه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى ئاشكرا كرد، كه له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌دا ده‌يان كه‌س كوژران و برينداربوون.
رێكخراوه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، خۆكوژێكى ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه به‌ناوى ئه‌بو مه‌ها عێراقى به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژ‌كراو خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى به‌غدا رايگه‌ياند، زياتر له 200 كه‌س به هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون.
فه‌رمانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ته‌رمى 50 كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونه‌ته پارچه‌يه‌ك خه‌ڵوز تا ئێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رجه‌م برينداره‌كان نه‌خۆشخانه‌يان به‌جێهێشتووه، جگه له 17 برينداريان نه‌بێت كه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى زياتر ماونه‌ته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كانی به‌غدا رایانگه‌یاندبوو 82 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا كوژراون و 200 كه‌سی تریش برینداربوونه.
ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ڕاده به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژ‌كراو له نزیك حوسێنييه‌يه‌كى شيعه‌كان روويدا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌ندامێكی گرووپێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداوه هه‌یه، كه پاش ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ڕاده ده‌ستیان به دزیكردن له بیناكانی ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه كردبوو.
وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتی قه‌ره‌باڵغی بازاركردن له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت روویدا. ئاسمانی ناوچه‌كه به دووكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌كه داپوشراو و خه‌ڵك به ترس و دڵراوكێیه‌كی زۆر ناوچه‌كه‌یان به‌جێهشت.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌هۆی پشتوێنێكی بۆمبه‌كراو له نزیك بازار شه‌لال له ناوچه‌یه‌كی شه‌عبی له باكووری به‌غدا روویدا.
ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا پاش ئه‌وه دێن كه هێرشێكی خۆكوژی مزگه‌وتێك له ئه‌بوغرێب به دووری 25 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای به‌غدا كردبووه ئامانج.
له ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌بوغرێب 12 كه‌ش كوژرابوون، كه به یه‌كه‌م هێرشی ده‌وروبه‌ری به‌غدا هه‌ژمار ده‌كرێت، پاش رزگاركردنی فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نباری نزیك له به‌غدا.